به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،هاتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هه‌زار و 878 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 63 كه‌سی دیكه‌ش به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 23 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ:9 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركوك:5 حاڵه‌ت
به‌سره: 25 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا هیچ كه‌سێك به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه، له‌كاتێكدا 24 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 4 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 4 حاڵه‌ت
به‌سره: 5 حاڵه‌ت
بابل: 2 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌ددین: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 543 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 102 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و626 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 815 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.