ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:دوو تیرۆرست كووژران ودوو ئۆتۆمبیلى بومبرێژكراو له‌بیابانى ئه‌نبار ته‌قێندرانه‌وه‌

ئەمنی
  • 7-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، كووژرانى دوو تیرۆرست وته‌قاندنه‌وه‌ى دوو ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو له‌بیابانى ئه‌نبار ڕاگه‌یاند.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌"هێزێكى هه‌ڵگراوى ئاسمانى له‌ فیرقه‌ى یه‌كه‌مى فه‌رمانده‌یی  ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار  توانییان دوو تیرۆرست بكووژن ودوو ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو بته‌قێننه‌وه‌ له‌ حسینیات له‌بیابانى ئه‌نبار".