به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى داتا‌و ورده‌كاریی ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌كه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی داواى داتا‌و ورده‌كارى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران وڕاپۆرتى وردبینى داهاتى نه‌وت له‌شاندى كوردى كردووه كه‌به‌مدواییه‌دا سه‌ردانى به‌غدا كردووه".
ئاماژه‌یشى دا"شاندى كوردى به‌ڵێنى داوه داتاكان ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایی بكات بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ى گومان له‌پرسى مووچه نییه وه‌كو ئه‌وه‌ى باسى لێوه‌ده‌كرێت".
جێى ئاماژه‌پێكردنه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌میان دیدارى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌گرنگى پابه‌ندبوونى ته‌واو به‌شه‌فافیه‌ت كرد له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسه داراییه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراق وهه‌رێمى كوردستان به‌پشت به‌ستن به‌یاساى بوودجه كه‌چوار چێوه ومیكانزمێكى داناوه بۆ پاراستنى مافى وئه‌ركه‌كان.