بهغدا-اهع
سەرۆککۆمارى عێراق پیرۆزبایى لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق کرد کە درەنگانێکى شەوى رابردوو لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە متمانەى پێبەخشرا و جەختى لەسەر تەواوکردنى پێکهاتەى کابینەکەى کازمى کرد بە زوترین کات.
د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر رایگەیاند "پیرۆزبایى لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق دەکەم کە متمانەى پەرلەمانى بەدەستهێنا".
سەرۆککۆمار لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد "بەمتمانەدان بە کازمى قۆناغێکى ئاڵۆزمان لە مێژووى عێراق تێپەڕاند".
داواشى کرد بەزوترین کات پێکهاتەى کابینە وەزارییەکەى کازمى تەواو بکرێت لەپێناوى روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییە تەندروستى و ئەمنى و ئابورییەکان، هەروەها لەپێناوى ئەنجامدانى چاکسازى و هەڵبژاردنێکى بێگەرد".