په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى پێشوازى له‌پێكهێنانى حكومه‌تى كازمى ده‌كات

ناوخۆ
  • 7-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مه‌شعه‌ل بن فه‌هم سه‌لمی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ په‌یامێكی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئاسایش وسه‌قامگیری عێراق به‌شێكه‌ له‌ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
    له‌په‌یامێكدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، مه‌شعه‌ل بن فه‌هم سه‌لمی، پیرۆزبای له‌مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌لی عێراق كردوه‌ و داواشیكردوه‌، په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی فراوانتر بكرێن.
    جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، " ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق، به‌شێكی گرنگه‌ له‌ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی".
    مه‌شعه‌ل بن فه‌هم سه‌لمی رایگه‌یاندوه‌، "گرنگیشه‌ عێراق په‌یوه‌ندیه‌ كلتوری و فه‌رمیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌ره‌پێبدات و له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌وڵی فراوانكردنیان بدات".