ڕه‌وتى حیكمه‌ هۆكارى پشتیوانى كردنى كابینه‌كه‌ى كازمى ده‌خاته‌ڕوو

  • 6-05-2020, 00:00
  • +A -A

     تایبه‌ت-اه‌ع

    فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ڕایگه‌یاند ئاماده‌ى دانیشتنى متمانه‌دان ده‌بێت،هۆكاره‌كانى پشتیوانیكردنى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمیشى خسته‌ڕوو.
    خالید جشعمى په‌رله‌مانتارى ڕه‌وتى حیكمه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كه‌ى به‌شدارى دانیشتنى متمانه‌دان ده‌كه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو.
    خالید جشعمى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنى حیكمه‌ پشتیوانى كازمى ده‌كات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك گرنگترینیان ده‌ستبه‌ردارى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ونه‌بوونى لێپرسینه‌وه‌ بۆ وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"حیكمه‌ پشتیوانى كازمى ده‌كات سه‌ربارى هه‌بوونى سه‌رنج وتێبینى له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى پاڵێوراو".
    وتیشى"وڵات تووشى كۆمه‌ڵێك قه‌یران بووه‌ له‌نێویاندا ئابوورى وئه‌منى وته‌ندروستى واپێویست ده‌كات حكومه‌تێكى نوێ هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"متمانه‌دان به‌حكومه‌تى نوێ ڕێگه‌چاره‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌ى ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌".
    جشعمى ئاماژه‌یشى دا"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان باسیان له‌وه‌كرد فراكسیۆنى حیكمه‌ داواى پۆستى وه‌زارى له‌كابینه‌كه‌ى كازمى كردووه‌ ئه‌م ڕێكاره‌یش ڕاست نییه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"حیكمه‌ له‌سه‌ره‌تاى ڕاسپاردنى كازمییه‌وه‌ داواى هیچ وه‌زاره‌تێك نه‌كردووه‌ وته‌نانه‌ت هیچ كه‌سایه‌تییه‌كى كاندیدیش نه‌كردووه‌".
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ى وه‌زارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ساز ده‌كات.