وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێكردنى گه‌شتێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 70 هاوڵاتى عێراقى گیرخواردووى توركیا ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 6-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌ڕێكردنى گه‌شتێكى تایبه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 70 هاوڵاتى گیرخواردوو له‌توركیا ڕاگه‌یاند.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌مه‌ هه‌شته‌مین گه‌شته‌ به‌ئاڕاسته‌ى عێراق بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"شاندێك له‌باڵیۆزخانه‌ى عێراق چاودێرى ڕێوشوێنه‌كانى گه‌شتكردنیان ده‌كات بۆ ئاسانكارى ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌میان".