فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه موچه‌ی خانه‌نشینان به‌ته‌واوی و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێكهمبكرێتهوه دابەشدەکرێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،رایگه‌یاندوه، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی باس له‌كه‌مكردنه‌وه و بڕینی به‌شێك له‌موچه‌ی خانه‌نشینان ده‌كه‌ن دورن له‌ڕاستیه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌چاودێرى سه‌رۆك وه‌زیران وبه‌رێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى دارایی مووچه‌ى خانه‌نیشینان له‌سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌وه خه‌رج ده‌كرێت".