به‌غدا-اه‌ع
كاتع ریكابى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا فراكسیۆنه سیاسییه‌كانى دیاریكرد كهبایكۆتى دانیشتنى متمانه‌دان بهحكومهتهكهى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ده‌كه‌ن.
ریكابى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند"فراكسیۆنه‌كانى ده‌وڵه‌تى یاسا وهاوپه‌یمانى وه‌ته‌نییه وچه‌ند لایه‌نێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح بایكۆتى دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌تى كازمى ده‌كه‌ن"،روونیشیكرده‌وه"ئاسته‌نگى زۆر هه‌یه به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندكردنى پێكهاته‌ى وه‌زارى".
وتیشى"ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستبه‌ردارى دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ كازمى یاخود دانوستانه‌كانى ماڵى شیعه نه‌بووه به‌ڵام ئه‌م دانوستانانه گه‌یشتنه بنبه‌ست"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه ده‌بێت پاڵێوراوه‌كه كه‌سایه‌تییه‌كى لێهاتوو وده‌ستپاك وقبوڵكراو بێت واته ڕه‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت".
ریكابى ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌وڵه‌تى یاسا هیچ وه‌زیرێكى كاندید نه‌كردووه وبه‌شدارى هیچ وه‌زاره‌تێك ناكات".