سه‌ڵاحه‌ددین-اه‌ع
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین سازكرا بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته‌كانى ئه‌مدواییه.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانى ئه‌منى له‌سه‌ڵاحه‌ددین سازكراوه به‌ئاماده‌بوونى پارێزگارعه‌مار جه‌بر وفه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاروڵلا جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وفه‌ریق روكن جومعه عناد فه‌رمانده‌ى هێزه وشكانییه‌كان وئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا جبورى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
ئاماژه‌یشى دا"ڕێككه‌وتن كراوه له‌باره‌ى دووباره پڵاوه‌پێكردنى هێزه چه‌كداره‌كان وسنوورى كارگێرى شاره‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ دابه‌شكردنى به‌رپرسیارێتییه‌كانى نێوان كه‌رته‌كان له‌گۆڕه‌پاندا".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌كۆبوونه‌وه‌كه ڕێككه‌وتنیش كرا له‌باره‌ى دروستكردنى هێزێكى تایبه‌ت به‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستان له‌پارێزگاكه ودابینكردنى كه‌ره‌سه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئه‌نجامدانى پرۆسه پێشوه‌خته‌كان له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌ى پلانه‌كان وكاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته ئه‌منییه‌كان كه‌به‌ده‌ست هاتوون".