به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو،به‌پێى پلانى ڕێكخراوى تیرۆرستى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه ده‌كرێنه ئامانج ،ئاماژه‌یشى به‌وه دا هه‌ماهه‌نگى هه‌یه بۆ چاودێرى كردنى ڕێره‌وه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه به‌كامێراى چاودێرى وفڕۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان.
ئه‌حمه‌د عه‌بادى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌ئامانجگرتنى هێڵ وتاوه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با به‌بۆمبى چێندراو كاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر كاته‌كانى پێدانى كاره‌با".
وتیشى"به‌ئامانجگرتنى هێڵه توكمه وستراتیژییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌باى(شه‌هید عه‌بدوڵلا له‌سامه‌ڕا وڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا ومیرسادى ڕۆژهه‌ڵاتى دیاله)بووه هۆى سنوورداركردنى ته‌زووى به‌ره‌ى كه‌رخ له‌به‌غدا ڕۆژهه‌ڵاتى ره‌سافه وباكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ره‌سافه وهه‌روه‌ها سنوورداركردنى ته‌زووى پارێزگاكانى دیاله وسه‌ڵاحه‌ددین ونه‌ینه‌وا وكه‌ركوك وته‌نانه‌ت ئه‌نباریش به‌هۆى به‌له‌ده‌ستدانى نزیكه‌ى"2000"میگاوات له‌ته‌زووه‌كه".