پارێزگارى سه‌ڵاحه‌ددین چه‌ند پێشنیارێك ده‌خاته‌ڕوو بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى داعش

ناوخۆ
  • 5-05-2020, 00:00
  • +A -A

     سه‌ڵاحه‌ددین-اه‌ع

     
    عه‌مار جه‌بر پارێزگارى سه‌ڵاحه‌ددین،چه‌ند پێشنیارێكى خسته‌ڕوو بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا داخوازییه‌كى پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ پێكهێنانى ژووى هاوبه‌شى ئۆپراسیۆنه‌كان.
    جه‌بر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یه‌كخستنه‌وه‌ى دیدى فه‌رمانده‌كان یه‌كێكه‌ له‌و چاره‌سه‌رانه‌ى بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى داعش"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"جۆراوجۆرى بڕیارى ئه‌منى كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌ داخوازییه‌كى پێشكه‌شى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كردووه‌ له‌باره‌ى پێكهێنانى ژوورى هاوبه‌شى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌پارێزگاكه‌ كه‌ئه‌ركى به‌ڕێوبردنى دۆسییه‌ى ئه‌منى بێت وهه‌روه‌ها بوونى هێزێك بۆ چاودێرى كردنى پاشماوه‌كانى داعش"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "شانه‌ نوستووه‌كان له‌چه‌ند شوێنێكى دیاریكراودان وه‌كو دوورگه‌كانى ڕووبارى دیجله‌ ئه‌م شوێنانه‌یش له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانه‌وه‌ دیارى كراون وپێویستى به‌ئه‌ركى ئه‌ندازیارى گه‌وره‌دایه‌ بۆ وشكردنه‌وه‌ى دوورگه‌كان".