حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له‌سێ پارێزگادا

ئەمنی
  • 5-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له‌سێ پارێزگادا بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كاتى تیرۆرستانى داعش.
    موهه‌نه‌د عیقابى به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ به‌رپاكردنى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له‌پارێزگاكانى ئه‌نبار وسه‌ڵاحه‌ددین ونه‌ینه‌وا بۆ چاودێرى كردن وڕاوه‌دوونانى میوانخانه‌كانى تیرۆرستانى داعش"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"زۆربه‌ى میوانخانه‌كان له‌ناوچه‌ سه‌خت وچۆڵه‌كانن وداعشیش ئه‌و كه‌سانه‌ به‌هه‌ل وه‌رده‌گرێت كه‌هاوكارى ده‌كات بۆ ئاسانكردنى جموجۆڵه‌كانى".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"تیرۆرستانى داعش له‌ئێستادا زۆر له‌وه‌ى ڕابردوو لاوازترن"،ئاماژه‌یشى دا"تیرۆرستان هه‌ستاون به‌هه‌ڵمه‌تێكى میدیایی به‌مه‌به‌ستى كاریگه‌رى ده‌روونى ومه‌عنووى بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان".
    وتیشى"هێزه‌كان ئه‌منییه‌كان له‌حه‌شد وسوپا وپۆلیس زیانى گه‌وره‌ى گیانى وماددییان به‌تیرۆرستان گه‌یاندووه‌".