به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،عێراق به‌ره‌و پته‌وكردنى توانا ئاسمانییه‌كانى بهسیستهمێكى ڕووسى پێشكه‌وتوو ده‌چێت بۆ پاراستنى كایه‌كانى.
محه‌مه‌د ره‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق به‌ره‌و كڕینى سیسته‌مى ئێس 300 وئێس 400 له‌روسیا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى كایه‌كانى خۆى له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كى ده‌ره‌كى بپارێزێت"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌گه‌ر لایه‌نى ئه‌مریكى پاڵپشتى عێراق نه‌كات له‌بنیاتنانى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى ئه‌وه عێراق به‌ره‌و كڕینى ئه‌م سیسته‌مه ڕوسییه هه‌نگاو ده‌نێت".
ڕه‌زا وتیشى"عێراق پێویستى بهبنیاتنانى به‌رگرى ئاسمانییه بۆ پاراستنى ئاسمان وسهروهرییهكهى ورێگاگرتن له‌پێشێلكردنى كایه‌ى عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"سیسته‌مێكى به‌رگرى ئه‌مریكى هه‌یه به‌ڵام كارا نییه وهه‌روه‌ها سیسته‌مێكى به‌رگرى روسیایش مه‌وداكه‌ى ده‌گاته ته‌نها بیست كیلۆ مه‌تر ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه كارا نییه".