بغداد - واع
.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى ده‌ستى به‌سه‌ر دوو فه‌رمانبه‌ردا گرت به‌هۆى به‌فیڕۆدانى پاره‌ى باج له‌بنكه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌باى رومادى
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان لهدهستهكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌نبار ئه‌نجامدراو به‌پشت به‌ستن بهیاداشتننامهیهكى دادوه‌رى،ئاماژه‌یشى دا بهدهستبهسهرداگرتنى ئه‌میندارى سندوق وبه‌رپرسى ژمێریارى له‌بنكه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌باى رومادى".
وتیشى"تاوانباره‌كان پاره‌ى باجیان فیڕۆداوه له‌یه‌كێك له‌ناوه‌نده بازرگانییه‌كانى شارى ڕومادى كه كرێى كاره‌با بوو وگواستیانهتهوه بۆ بۆ حیسابى تایبه‌تى خۆیان ونهیانخسۆته سه‌ر حیسابى فه‌رمانگه‌كه".
ئاماژه‌یشى دا"یاداشتنامهیهكى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كان ئاماده‌كران وخرایه به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت بهدۆسییهكانى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاى ئه‌نبار كه‌بڕیارى دا بهڕاگرتنى تاوانباران به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(335)له‌یاساى سزادان".