هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سێ تیرۆرست له‌كه‌ركوك ده‌كووژن

ئەمنی
  • 5-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،كووژرانى سێ تیرۆرست له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌باره‌گاى پێشكه‌وتووى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك،توانییان سێ تیرۆرستان له‌ناوچه‌ى غیده‌ بكووژن".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"چوار جه‌نگاوه‌ر له‌نێویشیاندا سێ جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى عه‌شایرى وكارمه‌ندێكى پۆلیسى فیدراڵى له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو وته‌قه‌كردنى ڕاسته‌وخۆ له‌ڕه‌شاد شه‌هیدبوون".