پەڕلەمان ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ سازكردنى دانیشتنى دەنگدان بە حكومه‌ت دیاری كرد

  • 4-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    سەرۆکایەتیی پەرلەمان  وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ دەنگدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی دیاریکرد کە کاژێر 09:00ـی شەوی چوارشەممەیە. 
    لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، سەرۆکایەتی پەرلەمان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکە دەنگ لەسەر بەرنامەی وەزاریی و کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی دەدرێت.
    ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە ،محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەی کازمی کردووە.