به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ ئه‌و چینانه‌ى دیاریكرد كه‌بڕیارى جێ به‌جێ كردنى سیسته‌مى تاك وجووت بۆ ئۆتۆمبیله‌كان نایانگرێته‌وه.
لیوا زوهێر عه‌باده به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆ گشتى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،بڕیاردرا به‌هه‌ڵاویركردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى وڕاگه‌یاندنكاران له‌سیسته‌مى تاك وجووت.
جێى ئاماژه‌پێكردنه لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وتوندوتۆڵى نیشتیمانى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى دووشه‌ممه،بڕیاریدا به‌جێ به‌جێ كردنى سیسته‌مى تاك وجووت بۆ ئۆتۆمبیله‌كان له‌به‌روارى سبه‌ى سێشه‌ممه‌وه.