به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 324 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 50 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 9 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 16 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 6 حاڵه‌ت
به‌سره: 14 حاڵه‌ت
زیقار: 3 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا كه‌سێك له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا به‌هۆی په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا 54 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 16 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 5 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 1 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 13 حاڵه‌ت
زیقار: 1 حاڵه‌ت
بابل: 2 حاڵه‌ت
واست: 3 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت
سلێمانی: 7 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 346 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 98 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 544 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 704 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.