به‌غدا-اه‌ع
شانەی راگەیاندنى ئەمنی عیراق، دەستگیركردنی نۆ ئەندامی سەر بە ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی كەركوك ڕادەگەیەنێت
لەلایەن شانەی راگەیاندنى ئەمنی لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاوكرایەوە هێزێكی هاوبەشی سەربە بارەگای پێشكەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك، توانیان نۆ داواكراو بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیربكەن
هەر لە ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووە هێزێكی تر لە ناوچەی یەکی حوزەیران، دەستی بەسەر حەوت تفەنگ و چوار دەمانچەدا گرتووە