بهغدا-اهع
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردەوە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بە بەشداری فەرماندەیی ئۆەپراسیۆنەكانی ئەنبار، جەزیرە و حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری لە ڕۆژئاوای ئەنبار، ئۆپەراسیۆنی شێرەكانی بیابان دەستیپێكرد، ڕوونیشیكردەوە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ناوچەكانی وادی حۆران، حسێنییات، گەعەر، وادی حلكوم تا سنووری نێودەوڵەتی كێوماڵدەكرێن
لە ڕاگەیەندراوەكەدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، هاتووە كە ئۆپەراسیۆنەكە لە نۆ قۆڵەوە و بە پشتوانی هێزی ئاسمانی دەستیپێكردووە و ئامانجیش لێی سەقامگیركردنی ناوچەكان و ڕاوەدوونانی تیرۆریستانە، ئەوەشی خستەڕوو كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا سێ فەرماندەی داعش لە ناوچەی مدهەم كوژران و ئۆتۆمبێلێكی تەقێندرایەوە كە بۆمبی چێندراوی هەڵگرتبوو
ئەمیش لە کاتێکدایە دو خۆکوژى رێکخراوى تیرۆریستى داعش دواى گەمارۆدانیان لەلایەن هێزەکانى حەشدى عەشایرییەوە، لەناو مزگەوتێک لە رۆژئاواى عێراق خۆیان تەقاندەوە