حه‌شدى شه‌عبى شكست به‌دزه‌پێكردنێكى تیرۆرستى له‌جورف نه‌سڕ ده‌هێنێت

ئەمنی
  • 3-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،شكستیان به‌هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌شاره‌دێى جورف نه‌سڕ له‌باكوورى بابل هێنا ،ڕێكخراوى تیرۆرستییش تاقمێكى خۆكووژى له‌م هێرشه‌ به‌كارهێنا.
    ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"قاره‌مانانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئێواره‌ ئه‌مڕۆ توانییان شكست به‌هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى پاشماوه‌كانى داعش بهێنن به‌هێرشى تاقمه‌ خۆكووژه‌كانى له‌ناوچه‌ى روێعیه‌ له‌جورفى نه‌سڕ".
    وتیشى"له‌ئاكامى پرۆسه‌كه‌ كارمه‌ندێكى لیواى 47ى حه‌شدى شه‌عبى برینداربوو".