ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌باره‌ى سێ هێڕشى تیرۆرستى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئەمنی
  • 3-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌باره‌ى سێ هێڕشى تیرۆرستى له‌هه‌ردوو پارێزگاى دیاله‌ وسه‌ڵاحه‌ددین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌میان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ پرۆسه‌ى پشكنینیان به‌رپاكردووه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دواى تاقمى تیرۆرستى كه‌هه‌ستاون به‌ته‌قاندنى گولله‌ى هاوه‌ن بۆ سه‌ر گوندى كلعیه‌ى حاوى عوزێم له‌میان كه‌رتى فه‌وجى دووه‌مى لیواى 18ى پیاده‌".
    شانه‌كه‌ وتیشى"هێرشێكى تر بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كى سریه‌ى یه‌كه‌م له‌فه‌وجى مه‌غاویرى فیرقه‌ى پێنجى پیاده‌ بووه‌،له‌گوندى عه‌ین له‌یلا له‌نزیك ده‌لى عه‌باس له‌پارێزگاى دیاله‌،له‌ئاكامى ئه‌م هێڕشه‌یش جه‌نگاوه‌رێك برینداربووه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تاقمه‌كانى تیرۆرستانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر بازگه‌ى 17 سه‌ر به‌فه‌وجى سێى لیواى 21 حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى عیس له‌باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى جه‌لام دور ئه‌م رووداوه‌یش بووه‌ هۆى برینداربوونى دوو جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى شه‌عبى".