به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 5 هه‌زار و 9 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 77 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 23 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 9 حاڵه‌ت
به‌سره: 8 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 5 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 8 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 1 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا دوو كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانییان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێكیان له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌شیان له پارێزگای كه‌ربه‌لا، له‌كاتێكدا 17 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 9 حاڵه‌ت
دیوانییه: 1 حاڵه‌ت
زیقار: 1 حاڵه‌ت
بابل: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 296 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 97 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 490 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.