به‌غدا-اه‌ع
وه‌زیری پلاندانان رایگه‌یاند، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌یان جیاكردوه‌ته‌وه كه شایسته‌ن و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زیانیان به‌ركه‌وتوه، له سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌وه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ریاندا.
نوری سه‌باح دلێمی، وه‌زیری پلاندانان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگەیاند، سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ی كه شایسته‌ن و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی به‌رگرتن له‌و ڤایرۆسه زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتوه، پاره‌ی هاوكاریان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، له رۆژانی دوشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی هاوكاریه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه نابێت ببێته هۆی پێشێلكردنی رێنمایی و راسپارده ته‌ندروستیه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
وه‌زیری پلاندانانی عێراق باسی لەوەشکردوە، زیاتر له 18 ملیۆن هاوڵاتی عێراق ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی هاوكاری حكومه‌تی عێراق نوسیوه و خۆیان وه‌ك زه‌ره‌رمه‌ندی رێكاره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردوه.