سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى:ئاگادار نه‌كراوین به‌ بڕینى ڕێژه‌یه‌ك له‌مووچه‌ى خانه‌نشینكراون

ناوخۆ
  • 3-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د عه‌بد جه‌لیل ورده‌كارییه‌كانى ده‌ركردنى بڕیارێك به‌بڕینى ڕێژه‌یه‌ك له‌مووچه‌ى خانه‌نشینكراوان بۆ ئه‌م مانگه‌ خسته‌ڕوو
    عه‌بدجه‌لیل به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى خانه‌نشینى ئاگادار نه‌كراوه‌ له‌باره‌ى بڕینى ڕیژه‌ى له‌سه‌دا 12 له‌مووچه‌ى خانه‌نشینكراوان
    وتیشى"ده‌سته‌ى خانه‌نشینى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ڕێكخستنى لیسته‌كان وئاماده‌كردنى نه‌ختێنه‌ى دارایی بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینكراوان ڕابگه‌یه‌نێت".
    جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه‌ بڕیارێك ده‌ركراوه‌ به‌بڕینى له‌سه‌دا 12ى مووچه‌ى خانه‌نشینكراوان له‌م مانگه‌دا.