مزهر :هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى بڕینى ڕێژه‌یه‌ك له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌رنه‌كراوه‌

ناوخۆ
  • 3-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ركردنى بڕیارێك به‌بڕینى ڕێژه‌یه‌ك له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تكرده‌وه‌ .
    ساڵح به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"باسكردن له‌باره‌ى ده‌ركردنى بڕیارێك به‌بڕینى ڕیژه‌ى له‌سه‌دا 25 له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌هۆى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت ولێكه‌وته‌كانى قه‌یرانى كۆرۆنا دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".
    وتیشى"بڕینى ڕێژه‌یه‌ك له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێویستى به‌بڕیارێكه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه‌ نابێت هیچ بڕیارێك ده‌ربكرێت".
    جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكیان گواسته‌وه‌ له‌باره‌ى بوونى ئاڕاسته‌یه‌ك به‌بڕینى له‌سه‌دا 25 له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پێ سیاسیه‌تى پاشه‌كه‌وتى ناچارى كه‌حكومه‌ت په‌یڕه‌وى ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت.