بهغدا-اهع
بە فەرمی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، کابینەکەی کازمی لە ئاست خواست و داواکارییەکانی گەلی عێراقدا نییە، بۆیە بڕیاریانداوە دەنگ بەو کابینەیە نەدەن، ئاماژەی بەوەشکردووە، کابینەکە پێچەوانەی خواستی گەلی عێراقە.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ،ئەمڕۆ یەکشەممە،له ڕاگەیهندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە: "لە کاتی وتووێژەکانی پێکهێنانی کابینەکەی کازمیدا داوامان لێکردبوو بە یەک چاو و بەیەک دید تێڕوانین بۆ لایەنە سیاسییەکان بکات و میکانزمێکی تۆکمە پەیڕەو بکات بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کابینەکەی".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەوڵماندا ڕێرەوی پڕۆسەی دیاریکردنی پێکهاتەی کابینەکەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو ڕاست بکەینەوە بۆ ئەوەی کەسانی بە توانا و دەست پاک کە هەڵقوڵای کرۆکی کۆمەڵگای عێراقی لە حکومەتەکەیدا بەرجەستەبێت، بەڵام بە داخەوە هەوڵەکانمان سەرکەوتوو نەبوون و سەری نەگرت".
دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ڕەخنەی لە کابینەکەی کازمی گرتووە و دەڵێت: "سەرباری ئامۆژگارییەکانمان بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراوە دەربارەی دورکەوتنەوە لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە جێی مشتومڕی لایەنەکان و گەلی عێراقن لە پێکهاتەی کابینەکەی، بەڵام ڕاسپێدارو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق گوێی نەدا بەو ئامۆژگاریانە و لە ئێستادا ئەو پێکهاتەی کە پێشکەشی پەرلەمانی کردوە پڕە لە کەسانی بێ ئەزموون و ئەو کەسانەی کە مشتۆمڕی زۆریان لە سەرە و جێگای پەسەند کردنی گەلی عێراق نین".
لە کۆتایی ڕاگەیهندراوەکەدا دەوڵەتی یاسا جەختیلەوەکردوەتەوە، لەبەر ئەو تێبینیانەی کەلای هەپەیمانێتیەکەیان گەڵاڵە بووە، ئەوان ئامادە نین بە هیچ شێوەیەک دەنگ بە کابینەکەی کازمی بدەن.