وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:14هه‌زار هاوڵاتى عێراقیمان گه‌ڕاندۆته‌وه

ناوخۆ
  • 3-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ى ڕابردوودا زیاتر له‌14 هه‌زار هاوڵاتى عێراقى گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه‌ وڵات.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ڕێگه‌پێدانى بۆ فرۆكه‌ى گواستراوى نیشتمانى وه‌رگرتووه‌ بچێته‌ نێو ‌ كایه‌ی زۆربه‌ى وڵاتان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و عێراقییانه‌ى گیریانخواردووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"نزیكه‌ى(14391)هاوڵاتى له‌(20)وڵاتدا گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه‌،به‌ڕێژه‌ى(75)گه‌شتى ئاسمانى،ودوو گه‌شتى زه‌مینى".
    ئاماژه‌یشى دا "سه‌رجه‌م وڵاتان به‌ده‌م ئه‌و داوایه‌وه‌ هاتن به‌كردنه‌وه‌ى كایه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى گیرخواردوو".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ی ڕێكخستنى گه‌شته‌كانى به‌خێرایی ڕێكخرا به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى شارستانى وهێڵى ئاسمانى عێراقى".