ته‌ندروستى نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند هیچ توشبوویه‌كى نوێى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌

ناوخۆ
  • 3-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند هیچ توشبوویه‌كى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌.
    فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"تاقیگه‌ى ته‌ندروستى له‌نه‌جه‌فى پیرۆز 172پشكنینى بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكى گومانلێكراو ئه‌نجامداوه‌ له‌نێویشیاندا 38سمپڵى كه‌ره‌نتینه‌ هه‌ن كه‌له‌فه‌رمانگه‌كه‌ن و54پشكنینى سمپڵى پشكنینى هه‌ره‌مه‌كییه‌ وله‌میان پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ حاڵه‌تێكى پۆزه‌تیڤ هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ نییه‌".
    وتیشى"خشته‌ى ئه‌و حاڵاتانه‌ى له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز تۆمار كراون به‌م شێوه‌یه‌ن:-حاڵه‌ته‌كانى دڵنیابوون 305حاڵه‌ته‌ كه‌چى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى چاكبوونه‌ته‌وه‌ 286 و6گیانله‌ده‌ستدان و7كه‌س نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌".
    فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ داواى"له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان كرد پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بن وله‌گردبوونه‌وه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌ وپابه‌ندى بنه‌ماكانى پاكسازى تاكه‌ كه‌سى وگشتى بن له‌نێویشیاندا به‌به‌رده‌وامى ده‌سته‌كانیان به‌ئاو وسابوون بشۆن وله‌كاتى هه‌ستكردن به‌نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه‌ سه‌ردانى نزیكترین ده‌زگاى ته‌ندروستى بكه‌ن".