به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دیاریكردنى دانیشتنى متمانه‌دان به‌ڕه‌وانه‌ى ناوه‌كانى كابینه‌ى وه‌زارییه‌كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوه‌وه په‌یوه‌ست كرد.
حه‌داد به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كازمى كارنامه‌ى حكومه‌ت ڕه‌وانه كردووه پێشبینیش ده‌كه‌ین له‌ڕۆژانى داهاتوودا ناوه‌كانى كابینه وه‌زاریه‌كه‌یش ڕه‌وانه بكات،وله‌دواى گه‌یشتنى ناوه‌كان واده‌ى سازكردنى دانیشتنى تایبه‌ت به‌متمانه‌دان دیارى ده‌كرێت".
له‌باره‌ى میكانزمى ده‌نگدانه‌كه حه‌داد ڕوونیكرده‌وه"دانیشتنى متمانه‌دان له‌هۆڵى كۆنگره‌كان ده‌بێت له‌به‌ر فراوانى هۆڵه‌كه وله‌نێوان په‌رله‌مانتارێكه‌وه بۆ په‌رله‌مانتارێكى تر ڕووبه‌رێك ده‌بێت بۆ خۆپارێزى ته‌ندروستى"،دووپاتیشیكرده‌وه"سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه ته‌ندروستى وخۆپارێزییه‌كان له‌كاتى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى په‌یڕه‌وده‌كرێت".
وتیشى"سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داواى له‌په‌رله‌مانتاران كردووه سبه‌ى دووشه‌ممه ئاماده‌بن له‌به‌غدا وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سازكردنى دانیشتنه‌كه له‌ڕۆژانى داهاتوودا"،ئاماژه‌یشى دا"ڕه‌نگه دانیشتنه‌كه له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بێت".
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕێنمایی دابوو به‌ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتاران سبه‌ى دووشه‌ممه بۆ به‌غدا.
وتیشى"گه‌شتێك له‌هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر وسلێمانى وگه‌شتێكیش له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌سڕه ئاماده‌كراوه بۆ گواستنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران سبه‌ى دووشه‌ممه بۆ به‌غدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"دواتر واده‌ى سازكردنى دانیشتنه‌كه دیارى ده‌كرێت".