به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هه‌زار و 854 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 66 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 16 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 11 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 8 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت
به‌سره: 17 حاڵه‌ت
واست: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا كه‌سێك له ناوچه‌ی روسافه‌ی پارێزگای به‌غدا به‌هۆی په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا 59 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 32 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 7 حاڵه‌ت
به‌سره: 13 حاڵه‌ت
واست: 1 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 4 حاڵه‌ت
زیقار: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 219 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 95 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 473 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.