كه‌عبى جه‌خت له‌په‌رۆشى ده‌زگاى یاسادانان بۆ پشتیوانى كردنى تۆڕى ڕاگه‌یاندن ده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 2-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كرد،به‌بۆنه‌ى شه‌ست وچوار ساڵیادى په‌خشكردنى ته‌له‌فزیۆنى كۆمارى عێراق،جه‌ختیشى له‌په‌رۆشى ده‌زگاى یاسادانان كرده‌وه‌ بۆ پشتیوانى كردنى تۆڕى ڕاگه‌یاندن له‌میان یاساكان وده‌ركردنى بڕیاره‌كان.
    كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى 64مین ساڵیادى كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م وێستگه‌ى ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر ئاستى وڵات وجیهانى عه‌ره‌بى".
    كه‌عبى ستایشى قوربانیدانى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ڕاگه‌یاندن كرده‌وه‌ له‌ڕێگاى ڕووماڵكردنى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دژى تیرۆر،كه‌له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندنى نیشتمانپه‌روه‌رى هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستهاتووه‌،هه‌روه‌ها مۆركى قاره‌مانێتیان هه‌بووه‌ له‌سه‌رجه‌م جه‌نگه‌كان.
    كه‌عبى جه‌ختیشى له‌په‌رۆشى ده‌زگاى یاسادانان كرده‌وه‌ بۆ پشتیوانى كردنى تۆڕه‌كه‌ له‌ڕێگاى یاساڕێژى وده‌ركردنى بڕیاره‌كان كه‌ پاڵپشتى ئه‌ركى كارمه‌ندانى ده‌كات وسه‌رجه‌م مافه‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كات ،داوایشى كرد به‌رده‌وام بن له‌ڕێره‌وى سه‌ركه‌وتن وبه‌هره‌مه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى نێوخۆیی وعه‌ره‌بى وجیهانى.