حه‌لبوسى داوا له‌په‌رله‌مانتاران ده‌كات ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو ئاماده‌ى په‌رله‌مان بن

  • 2-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،داواى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو ئاماده‌ى په‌رله‌مان بن.
    شاكر مه‌حمود وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌تى نوێ له‌هه‌فته‌یه‌دا ،محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕێنمایی داوه‌ په‌رله‌مانتاران دووشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌به‌غدا بن".
    وتیشى"گه‌شتێك له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر وسلێمانى وگه‌شتێكیش له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌سڕه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو بۆ به‌غدا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"دواتریش واده‌ى دانیشتنه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت".