فةياز:دژی هه‌ر هێرشێك ده‌وه‌ستینه‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر خاك و گه‌ل و یه‌كڕیزی و سه‌روه‌ری وڵاتمان

  • 2-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی دوێنێی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر باره‌گایه‌كیان له‌سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "تیرۆرستان تاڵی شكسته‌كانیان ده‌چێژن".
    فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند، "له‌كاتێكدا ئێمه‌ شانازی به‌ خوێنی شه‌هیده‌ پاڵه‌وانه‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌ به‌خوێنی خۆیان توانیان به‌رگی له‌خاكی عێراقی پیرۆز بكه‌ن، داواش له‌رۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ر به‌گرژی و ئاڵۆزیه‌كان بگرن و رێگه‌ نه‌ده‌ن تیرۆرستانی داعش له‌كاره‌ وه‌حشیگه‌راییه‌كانیان به‌رده‌وام بن، چونكه‌ ئه‌وان تا ئێستاش تاڵی شكسته‌كه‌یان ده‌چێژن، ده‌یانه‌وێت دوباره‌ ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه‌ ده‌ست و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆنترۆڵ بكه‌ن."
    فالح فه‌یاز سوپاسی هاوڵاتیانی عێراقی كردوه‌، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان بۆ حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هه‌مو ئه‌و دڵسۆزی و پشتیوانیانه‌ی هاوڵاتیان له‌رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ ده‌ریانبڕیوه‌، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ویژدانیاندا ماوه‌ته‌وه‌ و وه‌فا و دڵسۆزیان بۆ نیشانداون‌.
    سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌ڵێن به‌گه‌ل و مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و فه‌رمانده‌كان ده‌ده‌ین، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی عێراقی خۆشه‌ویست و دژی هه‌ر هێرشێك ده‌وه‌ستینه‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر خاك و گه‌ل و یه‌كڕیزی و سه‌روه‌ری وڵاتمان".