ههولێر-اهع
بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایروسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاووڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ كارا دەبێت.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆ لهڕاگهیهندراوهكهى كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،چەند داواكارییەكیش ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات كە بریتین لە:
1-داواكاری رێگەپێدانی پێویستە لە حاڵەتی زۆر پێویست بێت.
2-پێویستە شوفێر و سەرنشینان دەمامك و پەنجەوانە بەكاربهێنن لە كاتی گەشت كردن بە پێچەوانەوە رێگایان پێ نادرێت.
3- دەبێت زانیارییەكانی داواكراو بە دروستی پربكرێتەوە و هەر جیاوازییەك هەبێت لە زانیارییەكان رێگەپێدانەكە بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەكرێت.
4- ئەم رێگەپێدانە ئاڵوگوری هێزە ئەمنییەكان ناگرێتەوە كە بە رێنمایی و رێكاری تایبەت ئاڵوگوریان پێ دەكرێت.
5- كاتژمیری كارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمیلی رەزامەندی دەست پێدەكات.