هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان:زانیارى گرنگمان ده‌سكه‌وتووه‌ له‌كاتى گه‌ڕان به‌دواى پاشماوه‌كانى داعش له‌مكێشیفه‌

ئەمنی
  • 2-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحه‌شدى شه‌عبى پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى پاشماوه‌كانى داعش له‌مكێشیفه‌ به‌رپاكردووه‌.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "پرۆسه‌كانى ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستان به‌رده‌وامه‌ وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆیان هه‌ستاون به‌پرۆسه‌ى گه‌ڕان وڕاوه‌دوونان وپكشنین به‌دواى ئه‌و تیرۆرستانه‌"،ئاماژه‌یشى دا"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زانیارى گرنگیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ له‌كاتى پرۆسه‌كانى گه‌ڕان وپشكنیندا".