ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌په‌لامارێكى تیرۆرستى له‌سه‌ڵاحه‌ددین 10 جه‌نگاوه‌ر شه‌هیدبوون

ئەمنی
  • 2-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌په‌لامارێكى تیرۆرستى له‌سه‌ڵاحه‌ددین 10جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى شه‌عبى شه‌هیدبوون
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"شه‌ش جه‌نگاوه‌رى له‌ڕێگاى ته‌قه‌كردنى ڕاسته‌خۆى تیرۆرستان شه‌هیدبوون كه‌درنگانى دوێنێ شه‌و تیرۆرستان بازگه‌یه‌كى لیواى 35ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى مكێشیفه‌ له‌میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین كردۆته‌ ئامانج"ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌كاتى گه‌یشتنى هێزێك له‌باره‌گاى هه‌مان لیوا بۆ هاریكارى كردن بۆمبێك ته‌قییه‌ ئه‌م هێزه‌وه‌،له‌ئاكامدا سێ جه‌نگاوه‌ر شه‌هیدبوون وچوارى دیكه‌یش برینداربوون". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"جه‌نگاوه‌رێكى دیكه‌ له‌رێگاى ته‌قه‌كردنى ڕاسته‌وخۆى تیرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر هێزێك سه‌ر به‌لیواى 41ى حه‌شدى شه‌عبى له‌گوندى تلزه‌هه‌ب له‌شاره‌دێى یه‌سرب له‌میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا شه‌هیدبوو".