لیوا خه‌ڵه‌ف:هێزه‌كانى حه‌شد به‌پشتیوانى هێزه‌كانى زه‌مینى وئاسمانى به‌رده‌وامن له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش

ئەمنی
  • 2-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هێزه‌كان حه‌شد به‌پشتیوانى هێزه‌كانى زه‌مینى وئاسمانى هێشتا به‌رده‌وامن له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش.
    خه‌ڵه‌ف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"قاره‌مانانى حه‌شدى شه‌عبى هێشتا به‌رده‌وامن له‌قوربانیدان له‌پێناو به‌رگرى كردن له‌ئاسایشى گه‌ل وسه‌روه‌رى وڵات"،روونیشیكرده‌وه‌ له‌كاتێكدا ڕووبه‌رووى پیلانگێڕى وده‌ستدرێژى ده‌ره‌كى بوونه‌ته‌وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا ڕووبه‌رووى په‌لاماره‌كانى تیرۆرستانى داعش ده‌بنه‌وه‌".
    وتیشى"له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌مدواییه‌دا له‌به‌له‌د ومكێشیفه‌ له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین وه‌كو ئامارى سه‌ره‌تایی ده‌ شه‌هید وژماره‌یه‌ك بریندارى لێكه‌وته‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هێزه‌كانى حه‌شد به‌پشتیوانى هێزه‌كانى ترى زه‌مینى وئاسمانى هێشتا به‌رده‌وامن له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كان وزیانى زۆریان پێگه‌یاندووه‌".