به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ى دژى حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵێكى شكستخواردووه بۆ سوود وه‌رگرتن لهكێشمهكێشى سیاسی.
كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌داخ وشانازییهوه هه‌واڵى شه‌هید بوونى كۆمه‌ڵێك قاره‌مانى حه‌شدى شه‌عبی له‌كاتى به‌رگریكردنیان له‌وڵات ولهڕووبهرووبونهوهى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌كانى مكێشیفه وبه‌له‌د له‌باكوورى به‌غدامان پێگه‌یشت".
كازمى وتیشى"سه‌ره‌خۆشى له‌گه‌لى عێراق وخانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى ئه‌م قاره‌مانانه وبه‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه تیرۆرستان ڕاوبنێن له‌هه‌ر كوێ بن وله‌ناوچوونیان نزیك بۆته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى قاره‌مانانى هێزه چه‌كداره‌كان وحهشدى پاڵه‌وان.
ئاماژه‌یشى دا"په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ى تیرۆرستان هه‌وڵێكى شكستخواردووه بۆ سوود وه‌رگرتن لهكێشمهكێشى سیاسی كه‌بۆته ئاسته‌نگ به‌رامبه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئه‌ركى نیشتیمانى خۆى جێ به‌جێ بكات له‌پاراستنى ئاسایشى هاوڵاتیان وڕاوهدوونانى تیرۆرستان له‌سه‌رانسه‌رى نیشتیمان،ئه‌و هه‌واڵانه به‌رپرسیارێتى زیاتر ده‌خاته ئه‌ستۆى هێزه سیاسییه جیاجیاكان بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بكه‌ن دوور گیانى تۆڵه سه‌ندن وپشكپشكێنه كهسهڵمێندرا نابێته هۆى دامه‌زراندنى سه‌قامگیرى سیاسى وئه‌منى به‌ده‌ستهاتوو".