بەغدا-اەع
حەوت جەنگاوەری حەشدی شەعبی لەبەرپەرچدانەوەی دوو ھێڕشی تیرۆرستانی داعش لەپارێزگای سەڵاحەددین شەھیدبوون.
محەمەد کەریم بەلداوی پەرلەمانتاری پارێزگای سەڵاحەددین لەلێدوانێک بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند لیوای ٤١ى حەشدی شەعبی بەرپەرچی ھێڕشێکی تیرۆرستی بۆ سەر ناوچەی تەلزەھەب لەشارۆچکەی بەلەدی باشووی پارێزگای سەڵاحەددین دایەوە.
وتیشی،لەئاکامی ھێڕشەکە یەک کارمەندی حەشدی شەعبی شەھیدبووە وناوچەکەیش لەلایەن فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سامەڕا وحەشدی شەعبی گەمارۆدراوە.
لای خۆیەوە لیوا ڕوکن موحسین حاتەم فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سەڵاحەددین بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع) ڕوونیکردۆتەوە،ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش پەلاماری فەوجی دیجلەی حەشدی شەعبی داوە لەناوچەی مکێشیفە،ئاماژەیشی ئاماری سەرەتایی ھێڕشەکە ٦جەنگاوەری حەشدی شەعبی شەھیدبوون.
دووپاتیشیکردەوە ناوچەکە گەمارۆ دراوە بۆ ڕاوەدوونانی تێرۆرستان .