به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاماری سه‌رپێچیكارانی بڕیارى قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ خسته‌ڕوو
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌به‌غدادو له 17ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه، تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1ی ئایاری 2020، هێزه ئه‌منیه‌كان 34 هه‌زارو 143 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه سه‌رپێچیان له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان گرتوه به‌سه‌ر هه‌زارو هه‌زارو 834 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلدا.
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، سه‌رجه‌م سه‌رپێچیكاران و خاوه‌نی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌كان به‌بڕی 84 ملیۆن و 10 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كراون، رێگه‌ش دراوه به هاتوچۆكردنی 63 هه‌زارو 667 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری خۆراك كه بچێته ناو به‌غداده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆناو به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، حكومه‌ت له 17ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه به‌چه‌ند قۆناغێك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاندوه و له‌ئێستاشدا بڕیاریداوه له‌كاتژمێر شه‌شی ئێواره تا حه‌وتی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێبكرێت.