به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 3 هه‌زار و 338 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 68 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 24 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 9 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 17 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 7 حاڵه‌ت
میسان: 7 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا كه‌سێك له پارێزگای موسه‌ننا به‌هۆی په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا 39 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 10 حاڵه‌ت
به‌غدا شاری پزیشكی: 9 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 6 حاڵه‌ت
به‌سره: 12 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 153 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 94 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 414 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.