وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ گه‌شتێكى تایبه‌تى به‌ڕێكرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 105 هاوڵاتى عێراقى گیرخواردووى وڵاتى سوید

ناوخۆ
  • 1-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا – اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌ڕێكردنى گه‌شتێكى تایبه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 105 هاوڵاتى عێراقى گیرخواردوو له‌سوید ڕاگه‌یاند.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌سوید رۆڵێكى تایبه‌تى گێڕاوه‌ بۆ به‌رێكردنى گه‌شتێكى ئاسمانى بۆ فرۆكه‌خانه‌ى به‌سڕه‌،كه‌له‌سایه‌یدا (105)گه‌شتیارى عێراقى گیرخواردووى سوید گه‌ڕاندۆته‌وه‌".
    وتیشى"گه‌شته‌كه‌ به‌چاودێرى ڕاسته‌خۆى ئه‌حمه‌د كه‌مالى باڵیۆزى عێراق له‌ستۆكهۆڵم به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى دیبلۆماسى باڵیۆزخانه‌كه‌ به‌رێكراوه‌ وتیایدا هیواى سه‌لامه‌تیان بۆ گه‌شتیاران خواست وئاسانكارى ڕێوشوێنه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان كراوه‌".