هه‌رێمى كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ‌ تا 10ی ئایار درێژده‌كرێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 1-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه‌ تا 10ی ئایاری 2020 درێژده‌كرێته‌وه‌.
    به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌  و،واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌ بڕیاردراوه‌، راگرتنی هاتوچۆ له‌ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه‌ ئیداریه‌كان له‌ 2ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا 10ی ئایار درێژبكرێته‌وه‌.
    رێگه‌ بده‌ن به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت
    هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته‌ پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌كاتژمێر 12:00ی شه‌و تا 7:00ی ئێواره‌، رێگه‌ بده‌ن به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت نانه‌واخانه‌كان كه‌ له‌كاتژمێر 12:00ی شه‌و تا 4:00ی به‌یانی كراوه‌ ده‌بن.
    وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، "له‌كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ تا 12:00ی شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی جێبه‌جێده‌كرێت".