به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى كڕیكاران پشتیوانى خۆى بۆ چینى كرێكاران ده‌ڕبڕى بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژێرخانه سه‌ره‌كییه‌كان دوور له‌دێوزمه‌ى تیرۆر وپلانه تاوانكارییكانى.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى كرێكارانه‌وه به‌ڕێز وپێزانینه‌وه پیرۆزبایی له‌كرێكارانى به‌رێز ده‌كات،له‌كاتێكدا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌نێویشیاندا حه‌شدى شه‌عبى كۆشش ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنى ژێنگه‌یه‌كى له‌بار كه‌له‌سایه‌یدا دیسانه‌وه بیناتنانه‌وه وئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ سه‌رانسه‌رى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه رایشیگه‌یاند"ئه‌م بۆنه‌یه له‌ئه‌مساڵدا هاوتایه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشێكى نائاسایی به‌رووكى چینى كرێكارانى گرتۆته‌وه له‌سایه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ى ته‌ندروستى وڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا،به‌ڵام له‌م ره‌وشه سه‌خته‌دا ده‌بینین به‌ده‌مه‌وچوونێكى جه‌ماوه‌رى وفه‌رمى هه‌یه بۆ هاوكارى ویارمه‌تیدان وحه‌شدى شه‌عبیش به‌پێكهاته جیاوازه‌كانییه‌وه به‌په‌رۆشه بۆ به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵمه‌ته له‌ڕێگاى پێشكه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراك وبه‌رده‌وامیدان به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانى باكژكه‌ره‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"ده‌سته‌كه سه‌رله‌نوێ پاڵپشتى خۆى بۆ گه‌لى عێراق به‌تایبه‌ت چینى كرێكاران دووپاتده‌كاته‌وه له‌پێناو به‌سه‌ربردنى ژیانێكى ئارام وشكۆمه‌ندانه وهه‌نگاونان به‌ئه‌ركێكى نیشتمانى گشتگیر بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژێرخانه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ شاره‌كانمان دوور له‌دێوزمه‌ى تیرۆر وپلانه تاوانكارییكانى.