به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه تیرۆرستانى داعش دواى ئه‌وه‌ى گورزى كوشنده‌ى به‌ركه‌وت كامێره‌كانى چاودێرى له‌دیاله ده‌كاته ئامانج.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌ئامانجگرتنى كامێره‌كانى چاودێرى له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزى هێزه ئه‌منییه‌كان وئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌دژه تیرۆر"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌رله‌نوێ وله‌سه‌ر ده‌ستى كارمه‌ندانى عێراقى ئه‌و كامێرانه چاكده‌كرێنه‌وه یان كامێراى نوێ داده‌نرێت".
خه‌فاجى به‌دوور زانى هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنوورى عێراق هه‌بووبێت،دووپاتیشیكرده‌وه تواناى سه‌ربازى هێزه ئه‌منییه‌كان دوو هێنده‌ى قه‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانه.
دوێنێ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى خاپووركردن وسووتاندنى پێگه‌ى گرنگى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى ئه‌نبار ڕاگه‌یاندبوو،شانه‌كه ڕاگه‌یاند هێزێكى فیرقه‌ى یه‌كه‌م له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار له‌پرۆسه‌یه‌كى ئاسمانى ئه‌ركێكى جێ به‌جێ كردووه له‌ناوچه‌ى سه‌خته‌كان دژى چه‌ند ئامانجێكى دیاریكراو له‌باشوورى ناوچه‌ى سه‌گار له‌پارێزگاى ئه‌نبار.