ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان ورده‌كارى به‌فیڕۆدانى نۆ ملیار دۆلار ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 1-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ورده‌كارى به‌فیرۆدانى برٍى 9ملیار دۆلار له‌ژماره‌یه‌ك ده‌روازى وڵات خسته‌ڕوو.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ده‌سته‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان نییه‌ پاره‌ وباج وه‌ربگرن به‌ڵكو ئه‌ركیان ته‌نها چاودێرى وسه‌رپه‌رشتى كردنه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فه‌رمانگه‌ گشتییه‌كان به‌ته‌نها به‌رپرسن له‌وه‌رگرتنى باج وپاره‌ ونزیكه‌ى 11 فه‌رمانگه‌ى به‌رپرس هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وپسووله‌یان پێیه‌".
    وتیشى"له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان به‌فیرۆدانى سامان نییه‌ وئه‌گه‌ریش هه‌بووبێت ئه‌وه‌ له‌نێو هه‌رێمى كوردستان دایه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان به‌وردى چاودێرى ده‌كات وئه‌گه‌ر له‌و هه‌واڵانه‌ له‌باره‌ى به‌فیرۆدانى سامان دڵنیاببینه‌وه‌ ئه‌وه‌ رَیكاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێت".
    شایه‌نى باسه‌ په‌رله‌مانتارێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى كرد له‌چاره‌نووسى 9ملیار دۆلار كه‌ساڵانه‌ له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌فیرۆ ده‌ده‌رێن جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ئه‌و سامانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پارت وكه‌سایه‌تییه‌ باڵا ده‌سته‌كان ده‌چێت.