17 توشبووى كۆرۆنا و12 حاڵه‌تى چاكبوونه‌وه‌ له‌به‌سڕه‌ تۆماركرا

ناوخۆ
  • 1-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌سڕه‌-اه‌ع

     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،تۆماركردنى 17توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    خشته‌ى په‌تایی كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى به‌سڕه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكرایه‌وه‌ وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ده‌ریخستووه‌"17توشبووى نوێى پۆزه‌تیڤ له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكه‌ تۆماركراوه‌"ڕوونیشیكرده‌وه‌"ژماره‌ى گشتى حاڵه‌ته‌كانى پۆزه‌تیڤ گه‌یشتۆته‌451،كه‌چى ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ى نوێ گه‌یشتۆته‌ 12حاڵه‌ت".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"ژماره‌ى گیانلده‌ستدان گه‌یشتۆته‌ 17حاڵه‌ت وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌یش گه‌یشتۆته‌ 201حاڵه‌ت كه‌چى ژماره‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى له‌چاره‌سه‌ردان 233 حاڵه‌ته‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ژماره‌ى پشكنینى تاقیگه‌كان كه‌تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامه‌كانى له‌به‌غدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ گه‌یشتۆته‌ 294حاڵه‌ت".