به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سه‌رپه‌رشتى یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى شیكردنه‌وه‌ى كارنامه‌ى وه‌زارى كرد.
سه‌چاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى شیكردنه‌وه‌ى كارنامه‌ى وه‌زارى ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى جێگرى یه‌كه‌م سازكردووه "،جێ ئاماژه‌پێكردنه محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاندبوو كه‌كارنامه‌ى وه‌زارى پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپیردراو گه‌یشۆته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
حه‌لبوسیش بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌م وئه‌ندامێتى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار وڕاوێژكار بۆ شیكردنه‌وه‌ى كارنامه‌ى وه‌زارى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ڕاپۆرتێك بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌م باره‌یه‌وه".